سەرۆک وەزیری ڕوسیا داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە ماڵەوە بمێننەوە

سەرۆک وەزیری ڕوسیا میخائیل میشوستین

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکس لە زاری سەرۆک وەزیری ڕوسیا میخائیل میشوستینەوە بڵاویکردەوە پێویستە هاوڵاتیان لە ماڵەوە بمێننەوە و گەشتەکانیان بۆ دەرەوەی کەمتر بکەنەوە، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا.

ڕۆژی هەینی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕوسیا 1000 کەسی تێپەڕاند ، میشوستین داوای کرد ڕێوشوێنەکان بۆ ڕیگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا توندتر بکرێتەوە و پێویستە ڕێوشوێنەکان سەرتاسەری ڕوسیا بگرنەوە.

ڕوسیا لە ڕۆژی شەممەوە هەموو کافتریا و چێشتخانەکان لە وڵاتەکەدا دادەخات، سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن ڕۆژی چوارشەممە نوسراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو پشووی فەڕمی دەبێت لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا و موچەی ئەو هەفتەیەش دەدرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز