کۆمسیاری مافەکانی مرۆڤی ڕووسیا تاتیانا مۆسکالکۆڤا ڕۆژی یەکشەممە وتی ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕۆژی شەممە دیلەکانیان گۆڕیوەتەوە.
مۆسکالکۆڤا وتی لەنێو ئەوانەدا کە ئازادکراون چوار کارمەندی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ڕۆساتۆم و سەربازەکانیان تێدا بووە.
وتیشی " لە بەیانی زووی ئەمڕۆدا گەیشتوونەتەوە سەر خاکی ڕووسیا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز