بەرپرسانی ئۆکرانیا دەڵێن ڕۆژی دووشەممە ڕووسیا دووەمین گەورەترین هێرشی موشەکی کردە سەر ئۆکرانیا لەم چەند ڕۆژەی ڕابردووەوە و لە ئەنجامدا لانیکەم 34 کەس لە شاری پاڤلۆهرادی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بریندار بوون و زیانی گەیاندووە بە چەند بینایەک، بەڵام شکستی هێناوە لەوەی لە کیێڤ بدات.
کاتژمێر 3:45 خولەکی بەیانی ڕۆژی دووشەممە زەنگی ئاگادارکردنەوەی هێرشی موشەکی لە کیێڤ لێدراوە، دواتر دەنگی تەقینەوە بیستراوە لە کاتێکدا کە موشەکەکان لەلایەن سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیاوە بەرپەرچدراونەتەوە.
فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا ڤالێری زالوژنی وتی 18 موشەکی کروز لە هەرێمی مورمانسک و هەرێمی کاسپیانەوە هەڵدراون، 15 موشەکییان بەرپەرچدراونەتەوە.
بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی شاری کیێڤ سێرهێی پۆپکۆ وتی سەرجەم ئەو موشەکانەی کە ئاڕاستەی شارەکە کراون خراونەتە خوارەوە، هەندێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش خراونەتە خوارەوە. وردەکاری دیکەشی نەدا بەڵام وتی دواتر زانیاری زیاتر بەردەست دەبن.
هێرشەکان دوای هێرشەکەی ڕۆژی هەینی ڕووسیا دێت بۆ سەر ئۆکرانیا کە تیایدا زیاتر لە 20 موشەکی کروز و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تەقینەوەی ئاڕاستەی ئۆکرانیا کرد، ئەوەش لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا یەکەمین جار بوو موشەکەکان کیێڤ بکەنە ئامانج.
لەو هێرشەدا موشەکەکانی ڕووسیا لە بینایەکی نیشتەجێبوونییاندا لە شاری ئومان، شارەکە دەکەوێتە 215 کم دوور لە باشووری ئۆکرانیاوە، بەهۆی هێرشەکانەوە 21 کەس کوژران، منداڵیشیان تێدا بوو.
بەپێی بەرپرسی باڵای هەرێمەکە سێرهێی لیاسک، بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ڕۆژی دووشەممەوە بۆ سەر پاڤلۆهراد کە دەکەوێتە هەرێمی دنیپرۆپێترۆڤسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیاوە، 34 کەس بریندار بوون، پێنج منداڵیشیان تێدایە.
وتی حەوت موشەک ئاڕاستەی شارەکە کراون و " هەندێکییان بەرپەرچ دراونەتەوە " بەڵام ئەوانی دیکە دامەزراوەیەکی پیشەسازییان کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگرێک کەوتۆتەوە، هەروەها لە گەڕەکێکی دانیشتوانیشی داوە کە 19 بینای نیشتەجێبوون و 25 ماڵ و شەش قوتابخانە و پێنج دوکان زیانییان بەرکەوتووە.
وتی موشەکەکان لە سێ ناوچەی دیکەی هەرێمەکەیان داوە، زیانییان بە بینایەکی نیشتەجێبوون و قوتابخانەیەک گەیاندووە.
سەرچاوە/ AP