ڕووسیا دەڵێت وەڵامی زیادبوونی هێزەکانی ناتۆ دەداتەوە لە پۆڵەندا

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕووسی لە زاری دیبلۆماتکارێکی ڕووسییەوە بڵاویکردەوە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت وەڵامی مۆسکۆ بۆ زیادبوونی هێزەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە پۆڵەندا گونجاو دەبێت.

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕووسی لەزاری بەرپرسی کاروباری پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەوروپا لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئۆلیگ تیاپکینەوە بڵاویکردەوە " وەڵامەکە وەکو هەمیشە گونجاو و ڕێژەیی دەبێت، مەبەستیش لێی لەناوبردنی هەڕەشەکانە بۆ سەر ئاسایشی فیدراسیۆنی ڕووسیا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز