پەرلەمانی ڕووسیا ئاماژە بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەدات

بڕیاربوو ڕۆژی دووشەممە ئەنجومەنی ڕێکخستنی پەرلەمانی ڕووسیا کۆببنەوە و بڕیار لەسەر ئەوە بدەن داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمان بکەن لە 15 ی مانگی حەوتدا، بەڵام هێشتا ڕوون نیە کۆبوونەوەکە لەسەر چی بابەتێک دەبێت.

پەرلەمانی ڕووسیا گوتی ڕۆژی دووشەممە ئەنجومەنەکە " بەهۆی کۆمەڵێک بابەتەوە کە پێویستییان بە چارەسەری بەپەلە هەیە " کۆدەبنەوە، هەروەها هۆکارێکی دیکەش بۆ کۆبوونەوەکەیان پێویستی تاوتوێکردنی " دەستپێشخەرییەکانی حکومەتە ". بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.

پەیامنێرانی ڕۆیتەرز دەڵێن لە سەرەتای کاتی دەستپێکردنی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنەکەدا، هیچ وەرگێڕانێکی ڕاستەوخۆی گشتی لەسەر کۆبوونەوەکە نەبووە و هیچ ئەجێندایەکی کۆبوونەوەکەش بڵاونەکراوەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز