ڕووسیا دەڵێت ڕۆژی شەممە 46 هاوڵاتی مەدەنی ناوچەیەکی نزیک وێستگەی ئازۆڤستاڵیان جێهێشتووە

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت کۆمەڵێک هاوڵاتی مەدەنی ناوچەیەکی نیشتەجێبوونیان لە نزیک وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵی شاری ماریوپۆڵی ئۆکرانیا جێهێشتووە.

وەزارەتەکە وتی 46 هاوڵاتی مەدەنی ناوچەکەیان جێهێشتوو و خواردن و شوێنی مانەوەیان پێدراوە.

باوەڕوایە سەدان سەرباز و هاوڵاتی مەدەنی ئۆکرانیا لە وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵ لە ماریوپۆڵ خۆیان حەشاردابێت.

زۆرێک لە ڕێکەوتنەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە شارەکەدا شکستیان هێناوە، هەردوولاش بەرپرسیارێتی سەرنەکەوتنی ڕێکەوتنەکان دەخەنە سەر ئەستۆی یەکتر.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز