ڕووسیا دەڵێت پەیماننامەی چەکی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمەریکا ڕەنگە دوای ساڵی 2026 کۆتای پێبێت

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی ڕیابکۆڤ

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا کە ڕۆژی دووشەممە بڵاوکرایەوە دەڵێت " تەواو ڕێی تێدەچێت " پەیماننامەی نیو ستارتی کۆنتڕۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمەریکا لە دوای ساڵی 2026 کۆتایی پێبێت.

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی ڕیابکۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا بە دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی وت " ئەوە سیناریۆیەکە کە تەواو ڕێی تێدەچێت."

لە دوایین ساتەکاندا لە مانگی یانزەی ساڵی 2022 دا گفتوگۆکانی نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی پشکنینەکان بەپێی پەیماننامەی نیو ستارت هەڵوەشانەوە، پەیماننامەکە لە مانگی دووی ساڵی 2026 دا بەسەردەچێت. تاوەکو ئێستا هیچ لایەکیشیان لەسەر کاتێکی دیاریکراو بۆ گفتوگۆکان ڕێکنەکەوتوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز