ڕووسیا دەڵێت گواستنەوەکانی چەکەکانی ئەمەریکا و ناتۆ لە ئۆکرانیا ئامانجن

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی ڕیابکۆڤ

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی ڕیابکۆڤ دەزگای هەواڵی تاسی ڕووسی وت ئەو ئوتومبێلانەی ئەمەریکا و ناتۆ کە لەسەر خاکی ئۆکرانیا چەک دەگوازنەوە ئامانجی ڕەوای سەربازیی ڕووسیان.

وتیشی هەر هەوڵێکی ڕۆژئاوا بۆ زیان گەیاندن بە سوپای ڕووسیا یاخود هاوپەیمانە جیاخوازەکانمان لە ئۆکرانیا " ڕووبەڕووی سەرکوتکارییەکی توند " دەبێتەوە.

تاس لە زاری ڕیابکۆڤەوە بڵاویکردەوە " هۆشداری دەدەین لەسەر ئەوەی کاروانی چەکەکانی ئەمەریکا و ناتۆ لە سەرانسەری خاکی ئۆکرانیادا وەکو ئامانجێکی یاسایی سەربازیی سەیر دەکەین."

وتیشی " ئەمەریکییەکان و ڕۆژئاواییەکانی دیکە تێدەگەیەنین کە هەر هەوڵێک بۆ خاوکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتییەکەمان و زیان گەیاندن بە هێزەکانی ڕووسیا و کۆمارەکانی دۆنێتسک و لوهانسک ڕووبەڕووی سەرکوتکارییەکی توند دەبێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز