ئینتەرفاکس: مانگی حەوت ڕوسیا دەست دەکات بە پێدانی سیستمی ئێس 400 بە تورکیا

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکس لە زاری بەڕێوبەری کۆمپانیایەکی حکومی ڕوسیاوە بۆ هەناردەکردنی چەک بڵاویکردەوە ڕوسیا لە مانگی حەوتدا دەست دەکات بە ڕادەستکردنی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400 ی ڕوسی بە تورکیا.

ئەلیکساندەر میخیێڤی بەڕێوبەری کۆمپانیای ڕوسوبۆرۆن ئیکسپۆرت وتی " هەموو شتێک گفتوگۆی لەسەر کراوە و لەسەر هەمووی ڕێکەوتوون."

لە ماوەی ڕابردوودا ئەمەریکا هەڕەشەی لە تورکیا کرد و وتی ئەگەر تورکیا ئێس 400 لە ڕوسیا بکڕێت ئەوا سزا دەسەپێنین بەسەر ئەو وڵاتەدا. ئەنقەرەش دەڵێت کڕینی ئێس 400ی ڕوسی پێویستی بەوە نیە سزا بسەپێنرێت بەسەرماندا چونکە تورکیا دوژمنی واشنتن نیە و پابەندە بە هەموو بەرپرسیارێتیەکانیەوە لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز