ڕووسیا هێرشی موشەکی دەکاتە سەر ناوچە پیشەسازییەکانی شاری میکۆلایڤی ئۆکرانیا

ڕووسیا هێرشی موشەکی کردە سەر شاری ستراتیژی میکۆلایڤی باشووری ئۆکرانیا، هاوکات هێزەکانی ڕووسیا لە هێرشە نوێیەکانیاندا بۆردومانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان کرد.

سەرۆکی شارەوانی میکۆلایڤ ئۆلیکساندەر سینکیڤیچ وتی موشەکەکانی ڕووسیا لە دامەزراوەیەکی پیشەسازی و ژێرخانێکییان داوە لە شارەکەدا. هێشتا هیچ زانیارییەک نیە لەسەر کەوتنەوەی زیانی گیانی بەهۆی هێرشەکەوە.

سوپای ڕووسیا دەڵێت هەوڵ دەدات سەرانسەری کەناراوەکانی دەریای ڕەش تاوەکو سنووری ڕۆمانیا کۆنتڕۆڵ بکات، هێزەکانی ڕووسیا ڕووبەڕووی هەوڵەکانی ڕووسیا بوونەتەوە بۆ گرتنی میکۆلایڤ، کە دەکەوێتە نزیک کەناراوەکانی دەریای ڕەشی نێوان کرایمییە و بەندەری سەرەکی ئۆدێسای ئۆکرانیاوە. لە ساڵی 2014 دا ڕووسیا نیمچە دوورگەی کرایمییەی داگیرکرد.

ڕووسیا بەردەوام لە ڕێی هێرشە موشەکییەکانەوە لە شارەکانی میکۆلایڤ و ئۆدێسای داوە.

وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا گوتی ڕووسیا هێز و کەلوپەلە سەربازییەکانی لەنێو خێرسۆن و ماریوپۆڵ و زاپۆریژادا جوڵە پێدەکات، هەروەها ڕێوشوێنە ئاسایشییەکانیشی لە مێلیتۆپۆڵ زیادکردووە.