له هێرشێـکی چه‌کداریدا بۆ سه‌ر سه‌نته‌رێـکی خزمه‌تگوزاری له شاری سان بێرناردینۆی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا 14 که‌س کوژران و 17 که‌سی دیکه برینداربوون.
هێرشه‌که ده‌وروبه‌ری نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه کرایه سه‌ر ئاهه‌نگێـک که له لایه‌ن سه‌نته‌ری Inland Regional ڕێکخرابوو. ئه‌م سه‌نته‌ره گرنگی به که‌سانی خاوه‌ن پـێداویستی تایبه‌ت ده‌دات.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه چه‌ند که‌س له هێرشه‌که‌دا به‌شداریـیان کردبوو، به‌ڵام به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان دوو یان سێ که‌س بوون و جلوبه‌رگی ڕه‌شیان له‌به‌ردابووه و سهرودهموچاویان شاردبووه‌وه و پاشان به ئۆتۆمبیلێکی SUV ڕه‌ش هه‌ڵاتوون.
هێزه‌کانی پـۆلیس ئۆتۆمبیلی گۆمانبارهکانیان دۆزیـیه‌وه و ته‌قه‌یان لێکرد و له ئاکامدا دوو گومانباری ناو ئۆتۆمبیله‌که‌یان کوشت که یه‌کێـکیان ناوی سه‌ید ڕه‌زوان فاروقه و هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریکایه و ته‌مه‌نی 28 ساڵه. ئه‌وی دیکه‌یان ژنێـکه به ناوی تا‌شفین مالیک و ته‌مه‌نی 27 سـاڵ بووه. که‌سێکیش ده‌سـتگیرکراوه که له‌و ناوچه‌یه ڕایکردبوو.
هه‌رچه‌نده هه‌ردووکیان موسڵمانن و به پلان هێرشه‌که‌یان کردبوو، به‌ڵام هێشتا ده‌زگا به‌رپـرسه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن له ئێسـتادا ناتوانن پشتڕاستی بکه‌نه‌وه ئایا هێرشه‌که کارێکی تێرۆرسـتیـیه یان نا.
به‌پـێی میدیاکانی ئه‌مه‌ریکا دراوسێـیه‌کی سه‌ید فاروق گوتویه‌تی شه‌وی ڕابردوو جموجۆڵێـکی نائاسایی له به‌رده‌م ماڵی ناوبراوی به‌دی کردبوو.