شازادەی جێنشینی سعودیە داوای کۆتایی هێنان بە جەنگەکەی ناو غەززە دەکات

شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان

شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان داوای کۆتایی هێنان دەکات بە جەنگەکەی ناو غەززەدا.

محەمەد بن سەلمان لە ماوەی لوتکەکەی نێوان سعودیە و ئەفریکادا لە ڕیازی پایتەختی وڵاتەکەی وتی " سەرکۆنەی ئەوە دەکەین کە ڕووبەڕووی غەززە بووەتەوە لە هێرشی سەربازیی و بە ئامانجکردنی هاووڵاتییانی سڤیل و پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی لەلایەن بەرپرسانی داگیرکاری ئیسڕائیلەوە."

وتیشی " جەخت دەکەینەوە لە پێویستی کۆتایی هێنان بەم جەنگە و کۆتایی هێنان بە ئاوارەبوونی زۆرەملێی فەلەستینییەکان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز