زانایان سەری مێرویەکی دێرین دروست دەکەنەوە کە زیاتر لە 2.7 مەتر درێژ بووە

زانایان خەریکی دووبارە دروستکردنەوەی سەری مێرویەکن کە لە ئێستادا لە ناوچووە و زیاتر لە 2.7 مەتر درێژ بووە و دەیان قاچی هەبووە، دەیانەوێت لەم ڕێیەوە بزانن سەری ئەو مێرووە گەورەیە چۆن بووە.

ئەوەش لەبەرئەوەی کە پاشماوەی ئەم مێرووانە کە دەدۆزرێنەوە و بە بەرد بوون سەریان نەماوە چونکە تواونەتەوە، کاتێک گەورەتر بوون سەریان لە لاشەیانەوە هاتووەتە دەرەوە، ئەم جۆرە مێروەیە کێشیان 50 کیلۆگرام بووە.

ئێستا، زانایان توێژینەوەیان لە بەردبووی ئەم مێروەیە کردووە کە لاشەی تەواوە و بە باشی ماوەتەوە.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە ڕۆژی چوارشەممە لە Science Advances بڵاوکراوەتەوە، سەری ئەم مێروە زەبەلاحە هاوشێوەی گڵۆپێکی خولاوە بووە و دوو ئانتێنی کورتی شێوە زەنگی پێوە بووە و دوو چاوی قرژاڵی هەبووە و دەمی هەتا ڕادەیەک بچووک بووە بۆ وردکردنی گەڵا و توێکڵی دار گونجاو بووە.

ئەم مێرووەیە بە ئارثرۆپلویرا (Arthropleura) ناودێرکرا و لە توخمی جمگەپێکان بووە کە قرژاڵ و جاڵجاڵۆکە و مێرووی دیکە دەگرێتەوە، بەڵام هەندێکییان زۆر زۆر گەورەتر بوون، ئەمەش کە توێژینەوەی لەسەر دەکرێت تێکەڵ بووە.

نووسەری هاوبەشی توێژینەوەکە میکایل لێرتییەر لە زانکۆی کلۆد بێرنارد لیۆن لە فەڕەنسا وتی " بۆمان دەرکەوت مێرووەکە لاشەی هەزارپێی هەبووە، بەڵام سەری شەهمار بووە."

ئەم مێرووە ڕەنگە گەورەترین جۆری ئارثرۆپۆلیورا بووبێت کە تاوەکو ئێستا ژیا بێت، بەڵام هێشتا مشتومڕ لەم بارەیەوە هەیە، بۆیە لەوانەیە لە دوای دوپشکی دەریاوە بێت کە ئەویش مێروویەک بووە و لەناوچووە.

زانایان لە ئەوروپا و ئەمەریکای باکوور لە کۆتاییەکانی سەدەی هەژدەوە پارچە و شوێنپێی مێرووە گەورەکان کۆدەکەنەوە.

جەیمس لامسیدێڵ لە زانکۆی وێست ڤێرجینیا دەڵێت " لە مێژەوە ویستوومانە بزانین سەری ئەم گیاندارە چۆن بووە."

بۆ دروستکردنی شێوازێکی سەری مێرووەکە، زانایان سەرەتا ئامێری سی‌تی سکانیان بەکارهێناوە بۆ توێژینەوە لە بە بەردبووی مێرووەکە کە تێکەڵی بەردەکان بووە و لە ساڵانی هەشتاکاندا لە کانێکی خەڵوز لە فەڕەنسا دۆزراوەتەوە.

لامسدێڵ وتی ئەم تەکنیکە ڕێگەی پێداون " وردەکارییە شاراوەکانی وەکو پارچەی بچووکی سەری مێرووەکە بدۆزنەوە کە هێشتا تێکەڵی بەرد بووە، بەبێ ئەوەی بەردەکە تێک بدەن."

وتی " کاتێک بەردەکە دەبڕیت، نازانیت چ بەشێکی ئەو بە بەردبووە ناسکە ڕەنگە بڕابێت یان زیانی پێگەیشتبێت."

سەرچاوە/ AP