سه‌ڵاح بایه‌زیدی: ڕاگرتنی نه‌وت له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بۆ به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا هه‌نگاوێـکی سومبولیـیه‌

سه‌ڵاح بایه‌زیدی: ڕاگرتنی نه‌وت له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بۆ به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا هه‌نگاوێـکی سومبولیـیه‌

ئێران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ فرۆشـتنی نه‌وتی خاوی به‌ کۆمپانیاکانی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسـا ڕاگرت، وه‌ک هه‌نگاوێـکی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ دژی گه‌مارۆ نوێـیه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ری.

سه‌ڵاح بایه‌زیدی: ڕاگرتنی نه‌وت له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بۆ به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا هه‌نگاوێـکی سومبولیـیه‌

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌ڵاح بایه‌زیدی شـاره‌زای سیاسی له‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت فه‌ڕه‌نسـا ته‌نها 3% نه‌وتی هاورده‌ له‌ ئێران ده‌کڕێت و به‌ریتانیاش ته‌نها که‌متر له‌ 1% ، بۆیه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێران پـێده‌چێت زیاتر هه‌نگاوێـکی سومبولێـک بێت.

به‌ڕێز بایه‌زیدی ده‌شڵێت ڕاگرتنی نه‌وتی ئێران بۆ ته‌واوی ئه‌وروپا کاریگه‌ریـیه‌کی به‌سه‌ر ئه‌وروپا نابێت، چونکه‌ کۆی هه‌موو ئه‌و نه‌وته‌ی ئێران بۆ‌ وڵاتانی ئه‌وروپای هه‌نارده‌ ده‌کات نزیکه‌ی 450 هه‌زار به‌رمیله‌ له‌ ڕۆژێـکدا، وه‌ ئه‌وه‌ش زۆر به‌ ئاسانی له‌ لایه‌ن وڵاتانی دیکه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته‌وه‌ ده‌توانرێت دابین بکرێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 8:03 خوله‌كه‌.