کومیسۆنی لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ڕووداوه‌کانی 11ی سێپتا‌مبر له ڕاپۆرتێکی 39 لاپه‌ڕی دا ده‌نووسێت، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان نه‌دۆزیه‌وه که ئێران یان حیزب ئه‌للا ئاگاداری پلانه‌کان بۆ کاره‌ساتی 11ی سێپتا‌مبر بووبن. به‌ڵام له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه، " به‌ڵگه‌ی به‌هێز هه‌یه که ئێران هاسانکاری بۆ ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده بۆ چوون و هاتنه‌ده‌ر له ئه‌فغانستان له پێش 11ی سێپتا‌مبر کردووه و هێندێک له ئه‌و ئه‌ندامانه فرۆکه‌ڕفێنه‌ره‌کانی 11ی سێپتا‌مبر بوون."
ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێت که باوه‌ریان وایه لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته کارێکی پێویست بۆ حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکایه.
عێرفان ڕه‌هنموون، توێژێنه‌ری سیاسی هه‌ر له ئه‌و کاته‌دا که ئاماژه ده‌کات حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا له به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی دا جیدی نه‌بووه، ده‌شڵێت، ئێرانیش توانیوه‌تی له کاتی ڕووداوه‌کانی ئه‌وتۆ دا زیره‌کانه بجووڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کارێکی وا نه‌کات وڵاته‌که‌ی بکه‌وێته‌وه مه‌ترسیه‌وه.
Your browser doesn’t support HTML5