سه‌ردار عه‌بدولکه‌ریم ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌ڵێت هێشتا نازانرێت سه‌رله‌نوێ بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی پارێزگای به‌غدا چه‌ندی پێده‌چێت چونکه ڕای جیاواز هه‌ن له ناو کۆمیسیۆندا سه‌باره‌ت به بڕیاره‌که‌ی ده‌سته‌ی پێداچونه‌وه‌ی تانه‌کان له دادگای باڵای فێدراڵی عێراق.
سه‌ردار عه‌بدولکه‌ریم له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ده‌شڵێت پێده‌چێت ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی دادگای باڵا که‌وتبێته ژێر فشاری ژماره‌یه‌ک ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌وه که هات و هوریان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌ی بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگانه دروستکرد، وه ده‌ڵێت ئه‌و زانیاریانه‌ی کۆمیسیۆن دای به‌و ده‌سته‌یه له‌سه‌ر تانه‌کانی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌س بوون بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی تانه‌کان به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ده‌سته‌ی دادگای باڵا گوێیان پێنه‌دا.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 10:43خوله‌که.