میلیشیاکانی شیعە جەخت دەکەن بەشداری لە کرداری ئازادکردنی موسڵ دا بکەن

کاروانێکی هێزی پێشمەرگە بەرەو هێڵێکی شەر لە خازر لە خۆرهەڵاتی موسڵ پێشڕەوی دەکات کە ٣٠ کیۆمتر لە ئەو شارە دوورە. دووشەمە ١٧ی ئوکتوبر، ٢٠١٦موسڵ.

بە گوێرەی وتەی کاربەدەستانی لەشکری عێڕاق، هێزەکانی پێشمەرگە لە لای خۆرهەڵات را وەک بەرەی پێشەوە هێرش دەکەن و پاشان هەتا لێواری شارەکە دەڕۆن، و دوایی ڕێگا بە سەربازانی عێڕاق دەدەن کە پێشڕەوی بۆ نێو شارەکە بکەن.

سەرۆک وەزیری عێڕاق حەیدەر ئەل-عەبادی بەڵێنی داوە لە شەڕ بۆ وەدەرنانی جیهادییەکان تەنیا هێزەکانی عێڕاق دەچنە نێو شاری موسڵ کە دوو ساڵە لە لایەن جیهادییەکانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت. بەڵام، لە دەستپێکی هێرشەکەدا، ڕێبەرانی میلیشاکانی شیعە دەڵێن ئەوان بەشێک لە ڕزگار کردنی ئەو شارە وەک دواین شوێنی بە هێزی ئەو گرووپە تێرۆرستە لە عێڕاقدا دەبن.

.سەربازانی هێزی تایبەتی عێڕاق لە نزێک کەمپێکی خزر بۆ گرتنەوەی شاری موسڵ، ١٤ی ئوکتۆبری ٢٠١٦

هەروەها هەندێک لە ئەو گرووپانەی شیعە هەڕەشەیان کردووە هێڕش بۆ سەر هێزەکانی تایبەتی و ڕاوێژکارانی لەشکری ئەمەریکا دەبەن کە لە هێڕش بۆ گرتنەوەی ئەو دووهەم شارە گەورەی عێڕاق دا یارمەتی دەکەن.

ئەو هەڕەشانە هۆشداری دەدەن کە میلیشاکانی شیعە مل کەچی دەستورەکانی حکومەتی عێڕاق نابن کە خۆ لە نێو شار دوور بکەنەوە و کردارەکانی ئەوان سنوورداردەکات کە تەنیا گوندەکانی دەرووبەری شاری موسڵ بگرنەوە، ئەو شارەی زیاتر لە یەک ملیۆن دانیشتووی هەیە.

قەیس ئەلخەزعەلی، سکرتێری گشتی عەسائێب ئەهل ئەلحەقی شیعە، یەکێک لە ٤٠ میلێشا کە حەشدی شەعبی پێک دێنن و کارتێکردنی ئێرانیان لە سەرە، هەڕەشی قورسی تایفی بڵاوکردەوە. ئەو جەختی کرد کە شەڕکەرانی "بە تۆڵەی بکوژانی حوسین،" کە مەبەستی سونییەکان بوو، یارمەتی دەکەن موسڵ ئازاد بکرێت.

ئەو لێدوانانە لە وتووێژێکی تەلەڤزیۆنێکی عێڕاق دا هاتن کە لە لایەن گرووپی چاودێر، ئەنستیۆی لێکۆڵینەوەی میدیای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست (MEMRI) تۆمارکرا.

لە وتاری سەر تەلەڤزیۆن ڕۆژی دووشەمە بۆ ڕاگەیاندنی دەستپێکی شەڕ، ئەڵ عەبادی ئاماژەی پێدا کە تەنیا هێزەکانی چەکداری عێڕاق شارەکە ڕزگار دەکەن.

بەڵام پێش وتاری سەرۆک وەزیر، کاربەدەستانی لەشکری ئاگاییان دا کە زیاتر لە ٢٥،٠٠٠ کەس، لە نێویاندا هێزەکانی پێکهاتوو لە شەڕکەرانی عەشیرەی سونی و ملیشاکانی شیعە، لە هێرشەکەدا بەشداری دەکەن.

موسڵ، عێڕاق

بە گوێرەی وتەی کاربەدەستانی لەشکری عێڕاق، هێزەکانی پێشمەرگە لە لای خۆرهەڵات را وەک بەرەی پێشەوە هێرش دەکەن و پاشان هەتا لێواری شارەکە دەڕۆن، و دوایی ڕێگا بە سەربازانی عێڕاق دەدەن کە پێشڕەوی بۆ نێو شارەکە بکەن.

بە هەمان شێوەش، ملیشاکانی شیعە لە بەشی باشوور و ڕۆژئاوا لە دەرەوەی شار ڕادەوەستن، جێگایەک تیشک دەخەنە سەر تەل ئەعفەر، و ڕیگای بە یەکەکانی تایبەتی عێڕاق، وەک بەتالیۆنی یەکەم سەر بە هێزی کردارەکانی تایبەتی عێڕاق پێشەنگی هێرشەکە بۆ نێو شار بن، بەڵام هێندێک لە ڕێبەرانی حەشدی شەعبی هەڕەشەی هێرش بۆسەر ڕاوێژکاران و هێزەکانی تایبەتی لەشکری ئەمەریکایان کردووە و دەڵێن لەشکری ئەمەریکا هێزێکی داگیرکەرە.

هێزی پێشمەرگە، خۆرهەڵاتی موسڵ، دووشەمە ١٧ی ئوکتوبری ٢٠١٦

وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئاشتن کارتر دەستپێکی کردارەکانی عێڕاقی بۆ ئازادکردنی موسڵ بە "کاتێکی گەلێک گرنگ لە هەڵمەتەکە زانی" بۆ ئەوەی دواین گورزی لە جیهادییەکان بوەشێنن. کارتر گوتی ئەمەریکا و ئەندامانی تری هاوبەندی نێونەتەوەیی "ئامادەن بۆ ئەوەی پشتیوانی لە هێزەکانی ئاسایش عێڕاق و هێزی پێشمەرگە و خەڵکی عێڕاق بکەن لە ئەو شەڕە سەختەی لە پێشدایە،" بەڵام هێچ ئاماژەی بە ملیشاکانی شیعە نەکرد.

کاربەدەستانی ئەمەریکا هوشداریان بە ڕێبەرانی میلیشیای شیعە داوە کە ئەگەر ئەوان کردارەکانیان لە گەڵ هێزەکانی ئاسایشی عێڕاق ڕێک نەخەن، ئەو مەترسییە هەیە کە لە ماوەی هێرشکانی هاوپەیمان بە ڕێبەری ئەمەریکا بە هەڵکەوت زەبریان پێکەوێت.

پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا، جێمی دیتمەر ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردووە.