زۆرێـک له ڕاڤهکهران به‌هاری عه‌ره‌بیـیان ناوناوه به‌هاری ئیسلامی، به‌هۆی سه‌رکه‌وتنی یه‌ک له دوای یه‌کی باڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمین له وڵاته‌کانی تونس و میسر و لیبیا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له سوریاش ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست. هه‌ر بۆیه به‌هاری ئیسلامیـیان ناو لێـناوه.
له هه‌رێمی کوردسـتانیش له‌گه‌ڵ زیادبوونی ده‌سه‌ڵاتی پارته ئیسلامیـیه میانڕه‌وه‌کان له پاش ڕووداوه‌که‌ی زاخۆ هه‌تا ڕاده‌یه‌ک مه‌سیحی و ئێزیدیـیه‌کان مه‌ترسیـیان له زیادبوونی ئیسلامیـیه‌کان بۆ په‌یدا بووه.
با بزانین هه‌تا چه‌ند ئه‌و ترسه له جێی خۆیدایه، له کاتێـکدا پارته ئیسلامیـیه‌کانی هاوشێوه‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی هه‌تاکو ئێسـتا ده‌رنه‌که‌وتووه که باوه‌ڕی به توندوتیژی و جیهاد هه‌بێت و وه‌ک حزبێـکی مه‌ده‌نی میانڕه‌و ده‌رکه‌وتووه.
بۆ زیاتر تیشـکخسـتنه سه‌ر ئه‌و مه‌ترسیـیه و شیـکارکردنی ئه‌م چاوپـێـکهوتنهمان له‌گه‌ڵ شـاره‌زا له بواری ئیسلامی سیاسی نووسه‌ر و ڕۆشـنبیر شوان ئه‌حمه‌د سـازکردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:26 خوله‌كه.