خۆپـیشاندانه‌کان له میسر وای کردووه سه‌رۆک کۆماری میسر حوسنی موباره‌ک کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی نزیک 30 ساڵه‌ی ڕابگه‌یه‌نێت. سیروس مه‌له‌کووتی توێژێنه‌رێکی باری سیاسی ئێران ده‌ڵێت ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی تونس و میسر بۆی هه‌یه وڵاتانی تری هه‌رێم له نێویاندا ئێرانیش بگرێته‌وه. به‌ڕێز مه‌له‌کووتی ئاگایی ده‌دات کۆماری ئیسلامی ئیران به‌رده‌وام له هه‌وڵی کپکردنی جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵکدا بووه و به تایبه‌تی پاش سه‌رهه‌ڵدانی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه.
مه‌له‌کووتی له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانی هۆیه‌کی سه‌رنه‌که‌وتنی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز له "لێنه‌هاتوویی و نه‌بوونی رێبه‌رایه‌تیه‌کی ژیر" ده‌زانێت . هه‌ر له ئه‌م پـێوه‌ندیه‌دا، ناوبراو پـێی وایه یه‌کێـک له هۆیه‌کانی سه‌رکوتی جووڵانه‌وه‌ی کوردستانی ئێران له لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه به‌رده‌وامبوونی جووڵانه‌وه‌که‌یه و هۆی به‌رده‌وامبوونیشی له " تێگه‌یشتوویی و ئاگایی سیاسی " کورد ده‌زانێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز مه‌له‌کووتی باوه‌ڕیشی وایه جووڵانه‌وه‌یه‌کی چاوه‌ڕوانکراوی تر جا سه‌وز، ئاسمانی ، زه‌رد یان هه‌ر ناوێکی هه‌بێت نه‌ک وه‌ک جاری پێشوو ته‌نیا چه‌ند شارێـکی ناوه‌ند و گرنگی پـیشه‌سازی ئێرانی گرتبێته‌وه، به‌ڵکو هه‌موو پارچه‌کان له سه‌رانسه‌ری وڵات ده‌گرێته‌وه.