لە شاری سلێمانیدا ڕێکخراوی هۆڕایزن هەوڵی بەدیهێنانی خەونی ئەو منداڵانە دەدات کە باوکیان لە شەڕی داعشدا لەدەستداوە، له ژێر ناوی پڕۆژەی (خەونەکان، ئاواتی منداڵە شەهیدەکان بەدیدەهێنێت) و تاکو ئێستا خەونی دەیان منداڵیان بەدیهێناوە.
لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکانی هۆڕایزن، محەمەد تاهیر لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی "ئێمە کاغەزمان خستووەتە بەردەستی منداڵەکان و خۆیان خەونەکانیان نووسیوە یان وێنەیان کێشاوە کە چییان دەوێت، دواتر ئەوەمان لە ڕێوڕەسمێکدا نمایشکرد و نرخی ئەو شتانەمان دانا کە خەونی منداڵەکان دەهێنێتە دی، ئامادەبوانیش لەڕێگای بەخشینی بڕێک پارەوە خەونی منداڵەکانیان دەهێنایە دی."
هەروەها وتیشی "خەونی منداڵەکان خەونی سادە و بچووک بوون، وەک بووکەشووشە و کتێب و تۆپی یاری."
پڕۆژەی خەونەکانم لەمساڵدا تایبەتکرابوو بە پارێزگای هەڵەبجە. ژمارەی ئەو خێزانانەی کە بەخێوکارێکی خێزانەکەیان لە شەڕی داعشدا کوژراون ٣٨ خێزانن کە کە ٢٦یان خێزاندارن و خاوەنی ٥٣ منداڵن، کە هەموویان سوودمەندبوون لەم پڕۆژەیە.
Your browser doesn’t support HTML5