سۆران خدری: هێڕشی ئه‌م جاره‌ی تورکیا دووباره‌ کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی پیشوتره‌

سۆران خدری: هێڕشی ئه‌م جاره‌ی تورکیا دووباره‌ کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی پیشوتره‌

تورکیا پاش ئه‌و هێڕشه‌ مه‌زنه‌ی‌ که‌ خۆی بۆ ئاماده‌ کردبو له‌ ده‌ست به‌سه‌را گرتنی قه‌ندیل و له‌ ناو بردنی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان، له‌ پڕ هێڕشه‌کانی ڕاگرت و کشانه‌وه‌ بۆ ناو تورکیا.

سۆران خدری چالاکی کارو باره‌کانی ڕامیاری و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ته‌ماشای شوڕشی گه‌لی کورد بکه‌ێن له‌ باکۆری کوردستان هه‌ر له‌ ده‌می سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه‌ له‌ ساڵه‌کانی 70 و هاتنه‌ بواری پراکتیکئ ڕاسته‌و خوه‌وه‌‌ له‌ ساڵی 1984 له‌ هه‌مو بوارێکی شوڕشه‌وه‌ هیچ کاتێک تورکیا به‌ هێڕشکردن بۆ سه‌ر گه‌لی کورد نه‌ێتوانیوه‌ ئامانجه‌ سیاسیه‌کانی خۆی به‌روه‌ پێشه‌وه‌ ببات.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی10:18خوله‌که‌.