خانم نازه‌نین ئه‌فشین جه‌م مۆدێل، گۆرانیبێژ، چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ،خانمه شایسته‌ی که‌نه‌دا بۆ کێبرکیه‌کانی ژنی شایسته‌ی جیهان و هه‌ر وه‌ها هاوسه‌ری وه‌زیری به‌رگری نیشتمانی که‌نه‌دا په‌رتۆکێکی به ناوی The Tale of Two Nazanin”" نووسیوه که به‌شێکی تاێبه‌ت به کچێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه به هۆی کوشتنی که‌سێک که ویستبوو ده‌ست درێژی لێبکات له لایه‌ن دادگایه‌کی ئێرانیه‌وه بریاری مردنی به‌سه‌ر ده‌درێت وه به‌شه‌که‌ی تری په‌رتۆکه‌که سه‌باره‌ت به خۆیه‌تی. خانم سوره‌یا فه‌لاح که یه‌کێک له چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ و ژنانه له وڵاته یه‌کگرتوه‌کان یارمه‌تیه‌کی زۆری خانم ئه‌فشین جه‌م داوه له لایه‌نه کوردیهکانیهوه. سوره‌یا خانم له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت نازه‌نین بۆ به‌رگری له نامۆسی خۆی بێ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت یه‌کێک له کوره‌کان ده‌کوژێت و که خانم ئه‌فشین جه‌م گۆێ له داستانی ئه‌و کچه ده‌بێت به هوێ ئاگادار کردنه‌وه‌ی له لایه‌ن که‌سانێکی تره، هه‌وڵێکی زۆر ده‌دات بۆ به بۆ به دواچونی کهێسهکهی و گه‌یاندنی به لایه‌نه په‌ێوه‌نداره‌کان به تاێبه‌تی له‌سه‌ر ئاستێکی جیهانیدا و ئه‌م په‌رتوکه گێڕانه‌وه‌ی داستانی هه‌ردوو نازه‌نینه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:36خوله‌كه