کۆریای باشوور دەڵێت ڕۆژی سێشەممە کۆریای باکوور دوو موشەکی باڵیستیکی مەودا کورتی هەڵداوە، ئەمەش دووەمین تاقیکردنەوەی موشەکی پیۆنگیانگە لە ماوەی سێ ڕۆژدا لەو کاتەوەی کە کۆریای باشوور و ئەمەریکا مەشقە سەربازییە هاوبەشە بەرفراوانەکانیان دەستپێکردووە.
ئەمەریکا و کۆریای باشوور هاریکارییە سەربازییەکانی نێوانیان زیاتر کردووە، ئەوەش لە نێوەندی زیادبوونی هەڕەشە سەربازی و ئەتۆمییەکانی کۆریای باکووردا، کە لەم چەند مانگەی ڕابردوودا کۆمەڵێک چەکی قەدەغەکراوی تاقیکردۆتەوە.
ئەرکانی گشتی سوپای کۆریای باشوور وتی سوپای وڵاتەکە " دوو موشەکی باڵیستیکی مەودا کورتی " بینیوە کە لە دەوروبەری کاتژمێر 7:41 خولەک و 7:51 خولەکی بەیانیدا هەڵدراون و نزیکەی 620 کم ڕۆیشتوون.
وتەبێژی حکومەتی ژاپۆن هیرۆکازو ماتسونو وتی موشەکەکان لە ناو ئاوی وڵاتەکەیدا نەکەوتوونەتە خوارەوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی تۆکیۆ پێی وابووە کۆریای باکوور ڕەنگە " کردەوەی وروژێنەری زیاتر ئەنجام بدات."
هەڵدانی دوو موشەکە دوای ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوودا پیۆنگیانگ " موشەکی کروزی ستراتیژی " لە ژێرئاوگەڕێکەوە هەڵدا، ئەوەش وەکو ناڕەزایی دەربڕینێک دژی مەشقەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باشوور.
سەرچاوە/ فرانس پرێش