ملیاردێرێکی تەکنەلۆجیا دوای یەکەمین پیاسەی تایبەتی بۆشایی ئاسمان دەگەڕێتەوە سەر زەوی

ملیاردێری تەکنەلۆجیا جارێد ئایزاکمان و دوو ئەندازیاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس و فڕۆکەوانێکی پێشووی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا دوای سەردانێکی پێنج ڕۆژەیی بۆ بۆشایی ئاسمان لە ڕێی کەپسولێکی سپەیس ئێکسەوە ڕۆژی یەکشەممە گەیشتنەوە سەر زەوی.

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە کەپسولەکەی سپەیس ئێکس کەوتە کەنداوی مەکسیکەوە لە نزیک دڕای تۆرتوگاسی فلۆریدا. گەشتەکەش یەکەمین گەشتی تایبەتییان بوو بۆ پیاسەکردن بە بۆشایی ئاسماندا و 740 کم لەسەروو زەوییەوە بوون، کەپسولەکەیان گەیشتە بەرزترین لوتکەی 1,408 کم کە ئەوەش بەرزترە لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی و تەلەسکوپی هەبڵی بۆشایی ئاسمان.

ئایزاکمان بوو بە 264ەمین کەس کە بە بۆشایی ئاسماندا پیاسە بکات، ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی 1965 دا یەکێتی سۆڤیەت بۆ یەکەمین جار ئەو کارەی کرد.

ئایزاکمان لە کاتێکدا کە کەپسولەکە کەوتە سەر ئاوەکە و چاوەڕێی تیمەکەیان دەکرد تاوەکو لە ئاوەکە بیانهێنێتە دەرەوە، وتی " ئەرکەکەمان تەواو کرد." لە ماوەی یەک کاتژمێردا هەر چوار کەسەکە لە کەپسولەکە هیندرانە دەرەوە و بە کەشتییەک گواسترانەوە.

سەرچاوە/ AP