پۆلیسی سویدی کەسێکی دەستگیرکردووە کە هەوڵیداوە بچێتە ناو بارەگای حکومەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی سویدی ڕایگەیاند پۆلیسی سوید پیاوێکی دەستگیرکردووە کە هەوڵیداوە بچێتە ناو ناوچەیەکی قەدەغەکراوەوە لە ستۆکهۆڵم، ڕۆژنامەیەکیش بڵاویکردەوە پیاوانی ئاسایش پیاوەکەیان لەبەردەم بارەگای حکومەتدا داوە بە زەویدا.

سوید لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە دوای ئەوەی مانگی پێشوو شۆفێرێکی بارهەڵگر لە شەقامێکی قەرەباڵغدا لە ستۆکهۆڵم خۆی کێشا بە خەڵکەکەدا و بووە هۆی کوژرانی پێنج کەس و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە.

هەروەها ڕۆژنامەی ئێکسپرێسی گەلی سویدی وتی پیاوانی ئاسایش دەمانچەکانیان دەرکردووە و پیاوێکیان داوە بە زەویدا دوای ئەوەی پیاوەکە ویستوویەتی بچێتە ناو بینای حکومەتەوە لە ناوەڕاستی ستۆکهۆڵم.

ئێڤا نیڵسنی وتەبێژی پۆلیس وتی " پیاوانی ئاسایش پیاوێکیان دەستگیرکردووە و دواتر پۆلیس هاتووە."

وتیشی "پیاوەکە گومانی ئەوەی لێدەکرێت توندوتیژی نواندبێت لەدژی کاربەدەستێکی ئاسایش بۆ ئەوەی بچێتە ناو شوێنە قەدەغەکراوەکەوە." بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتری نەدا.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز