پەرلەمانی سویسرا دەنگ لەسەر قەدەغەکردنی حزبوڵا دەدات

پەرلەمانی سویسرا ڕۆژی سێشەممە دەنگی لەسەر قەدەغەکردنی حزبوڵا دا، ئەمەش لە هەنگاوێکی دەگمەنی وڵاتێکی بێلایەندا کە هەمیشە پەیڕەویی سیاسەتی هاندانی گفتوگۆ و نێوەندگری نێودەوڵەتی کردووە.

لە بڕیاری قەدەغەکردنەکەدا هاتووە دەڵێت حزبوڵا مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی و سویسرا پێویستی بەوە بووە کە قەدەغەی بکات تاوەکو هەڵوێستێکی هەبێت دژی تیرۆر.

بەڵام حکومەتی سویسرا دژی قەدەغەکردنەکە بوو.

وەزیری دادی سویسرا بیت یانس لە ماوەی مشتومڕێکدا لە پەرلەمان وتی " ئەگەر ئێستا سویسرا بجووڵێت بۆ قەدەغەکردنی ئەو جۆرە ڕێکخراوانە بە یاسای تایبەت، دەبێت بزانین کەی و چۆن سنوورەکان دەکێشرێن."

کۆمیتەی سیاسەتی ئاسایش کە پێشنیاری قەدەغەکردنی حزبوڵای پێشکەشکرد، وتی ڕۆڵی نێوەندگری سویسرا وەکو خۆی دەمێنێتەوە ئەوەش بەهۆی بەندێکی دیاریکراوەوە لەسەر گفتوگۆکانی ئاشتی و یارمەتییە مرۆییەکان.

هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی سویسرا حەماسی قەدەغەکرد، ئەوەش لەسەر هێرشەکانی حەماس لە 7 ی مانگی 10 ی ساڵی 2023 دا بۆ سەر ئیسڕائیل.

سویسرا پێشتر تەنها ئەل قاعیدە و ڕێکخراوی داعشی قەدەغە کردبوو، کە هەردووکییان لە لیستی نەتەوە یەکگرتووەکاندان بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز