کاربه‌ده‌سـتانی کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌نگه‌تاویدا له قاهیره وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب مشت‌ومڕ ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌ندامێتی سوریا له کۆمکاره‌که‌یاندا هه‌ڵپه‌سێرن یان نا.
هه‌موو کاربه‌ده‌سـتان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌و باره‌یه‌وه قسه‌یان کرد، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان ئاشـکرا بکه‌ن.
وڵاتانی که‌نداو داوای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌یان کردووه. له ئێسـتادا عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه و چه‌ند وڵاتێـکی دیکه‌ی که‌نداو باڵیۆزی خۆیان له دیمه‌شق گه‌ڕانۆته‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی حکومه‌تی سوریا له دژی نه‌یارانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌م کۆمکاری 22 وڵاتی عه‌ره‌به پـێشـتر له ئه‌مسـاڵدا ئه‌ندامێتی لیبیا هه‌ڵپه‌سارد پاش ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری پـێشـووی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی به شێوه‌یه‌کی دڕندانه ده‌ستیکرد به سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت. به‌ڵام کاتێـک حکومه‌تی کاتی لیبیا کۆنتڕۆڵی ته‌رابلوسی پایته‌ختی گرته ده‌ست، سه‌ر له نوێ ئه‌ندامێتی لیبیای گه‌ڕانده‌وه و ئێسـتا نوێنه‌ری حکومه‌تی نوێ نوێنه‌رایه‌تی لیبیا ده‌کات.