چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن شه‌وی ڕابردوو له شه‌ڕ و پـێـکدادانێـکدا سه‌رهه‌ڵـداوان به لایه‌نی که‌م 20 سه‌ربازیان کوشـتووه، هاوکات سه‌رۆکی ئه‌رکی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت تیمه‌که‌ی به‌ڵێنی داوه له‌و وڵاته به جه‌نگ وێرانبووه‌دا بمێنێته‌وه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی شه‌ڕه‌که له پارێزگای لازقیـیه‌ی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌دا بووه و بۆ چه‌ند کاتژمێرێـک درێژه‌ی خایاندووه.
جه‌نه‌ڕاڵ ڕۆبه‌رت مودی نه‌رویژی ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی هه‌تا دێت و مه‌ینه‌تیـیه‌کانی خه‌ڵـکی سوریا زیاد ده‌بێت، بۆیه هێشـتا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه باس له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌رکی چاودێران بکرێت.
گوتیشی هێشـتا پابه‌ندین به ئه‌رکی چاودێریکردن له‌و شوێنانه‌ی ئێسـتا تیایاندا جێـگیرین، به‌ڵام بۆ هیچ شوێنێـک ناڕۆین.
جه‌نه‌ڕاڵ مود که بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاپـۆرتی خۆی ده‌دا، ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه کرد تیمه 300 ئه‌ندامیـیه‌که‌ی که هیچ جۆره چه‌کێـکیان پـێ نیـیه چه‌ندین جار کراونه‌ته نیشـانه. گوتی له‌و نێوه‌دا به لایه‌نی که‌م 9 ماشێنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تێـکشـکاوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو جه‌نه‌ڕاڵ مود و ئێرڤێ لادسۆی به‌رپـرسی کاره‌کانی ئاشتی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌وا به‌هۆی زیادبوونی توندوتیژیـیه‌کان له سوریا ئه‌رکی چاودێرانیان هه‌ڵپه‌سارد، به‌ڵام ئه‌ندامانی تیمه‌که وڵاته‌که به‌جێ‌ناهێڵن. ئه‌م بڕیاره ڕوونترین ئاماژه‌یه که پـلانه ئاشـتیـیه‌که‌ی کۆفی ئه‌نانی نێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ره‌سی هێناوه.
هاوکات له لۆس کابۆسی مه‌کسیـک سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما گوتی ڕووسیا و چین هێشـتا له‌گه‌ڵ هیچ پـلانێـکدا نین بۆ لابردنی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ڕێبه‌رانی ئه‌و دوو وڵاته دانیان به‌وه‌دا ناوه که له مه‌ترسیـیه‌کانی هه‌ڵگیرسـاندنی شه‌ڕێـکی ناوخۆی سه‌رانسه‌ری به ئاگان.