سوریا له‌ به‌رامبه‌ر خۆپـیشـاندانه‌کان کازینۆیه‌ک داده‌خات

سوریا له‌ به‌رامبه‌ر خۆپـیشـاندانه‌کان کازینۆیه‌ک داده‌خات

ئه‌مڕۆ سوریا تاکه‌ کازینۆی وڵاته‌که‌ی داخست و بڕیارێکیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌کردنی مامۆستایان له‌ پۆشینی له‌چك و سه‌رپۆشی ئیسلامی.

ده‌ربڕینی ئه‌م نیاز پاکیـیه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کۆنه‌پارێزانی موسوڵمانان له‌ ده‌مێکدا ده‌کرێت که‌ خۆپـیشانده‌رانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ نیازن له‌م هه‌فته‌یه‌دا خۆپـیشاندانی دژ به‌ حکومه‌ت ساز بده‌ن.

چالاکوانانی دژ به‌ حکومه‌ت داوایان له‌ جه‌ماوه‌ر کردووه‌ یاده‌وه‌ری کوشتنی پتر له‌ 60 که‌س بکه‌ن، ئه‌وانه‌ی رێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن له‌ خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی دژ به‌ حوکمڕانی سوریا کوژراون. به‌ڵام حکومه‌تی سوریا ئۆباڵی کوشـتنیان ده‌خاته‌ ئه‌سـتۆی کۆمه‌ڵه‌ چه‌کداره‌کانه‌وه‌.

هه‌رجه‌نده‌ به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی سه‌رۆکی سوری به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بانگه‌شه‌ی بۆ سیستمی علمانیـیه‌ت له‌ سوریادا کردووه‌، به‌ڵام له‌ خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌دا نیشانه‌ی ئاینزایی پێوه‌ دیار بووه‌.

پارتی به‌عسی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌رۆك ئه‌لئه‌سه‌د، پارتێکی سه‌کیولاره‌، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ له‌ کن عه‌له‌ویـیه‌کان سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌ لقێکی شیعه‌ی جیهانن و ڕاده‌ی یه‌ك له‌ سه‌ر ده‌ی کۆمه‌ڵگای سوریا پـێكده‌هێنن.