وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌ردانی سوریا ده‌کات و هاوکات سه‌رکوتکردن به‌رده‌وامه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌ردانی سوریا ده‌کات و هاوکات سه‌رکوتکردن به‌رده‌وامه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کۆبووه‌وه، ئه‌مه‌ش‌ له‌ هه‌وڵێـکدا بۆ گوشـارخستنه‌ سه‌ر حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ تاوه‌کو کۆتایی به‌و سه‌رکوتکردنه‌ توندئامێزانه‌یه‌ بهێنێت که‌ له‌ دژی نه‌یارانی خۆی ده‌سـتی داوه‌تێ.

کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ده‌ڵێن ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ سه‌ردانی سوریای کردووه‌ به‌ مه‌به‌سـتی گه‌یاندنی په‌یامێـکی توند بۆ سه‌رکردایه‌تی ئه‌و وڵاته‌. تورکیا گوتوویه‌تی چیتر پـشـووی له‌گه‌ڵ سوریای دراوسێی نه‌ماوه‌.

ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ دوابه‌دوای ئه‌و هه‌نگاوه‌ دێت که‌ چه‌ند وڵاتێـکی که‌نداو ناویانه‌ بۆ بانگهێشـتکردنی باڵیۆزه‌کانیان له‌ سوریا، له‌وانه‌ عه‌ره‌بسـتانی سـعودیه‌ و کوه‌یت و قه‌ته‌ر و به‌حره‌ین.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د که‌وتووه‌ته‌ ژێر گوشـاری زیاتری کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕاگرتنی کرده‌وه‌ له‌شـکریـیه‌کانی له‌ دژی خۆپـیشـانده‌ران. چالاکوانان ده‌ڵێن له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا هێزه‌کانی سوریا به‌ پاڵپـشـتی تانک به‌ سه‌دان که‌سیان له‌ شـاری حه‌ما و دێر ئه‌لزور و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی وڵاته‌که‌ کوشـتووه‌.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت هێرشی زیاتریان کردووه‌ و خه‌ڵـکی زیاتریشـیان کوشـتووه‌. ده‌ڵێن به‌ لای که‌م 5 که‌سی سیڤیلیان کوشتووه‌ له‌ میانه‌ی چه‌ند هێرشێـکیاندا له‌ ده‌وری شـاری حه‌ما. ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی حکومه‌تی سوریا گوتیان یه‌که‌کانی له‌شـکر ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ شـاری حه‌ما کشـانه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی خۆیان جێبه‌جێکرد. به‌ گوته‌ی خۆیان خه‌ڵـکی سیڤیلیان پاراسـتووه‌ و ڕاوه‌دوونانی کۆمه‌ڵه‌ تێرۆرسته‌ چه‌کداره‌کانیان کردووه‌.

هه‌روه‌ها گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ماشێنه‌ زرێـپـۆشه‌کانی له‌شـکر ڕۆژی سێشه‌ممه‌ چوونه‌ته‌ ناو شـارۆچکه‌ی بنـنشی نزیـک سـنووری تورکیا.