سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد کابینەیەکی نوێ دەستنیشان دەکات

بەشار ئەسەد

دەزگای هەواڵی سانای سوریا ڕۆژی دووشەممە بڵاویکردەوە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد فەرمانێکی دەرکردووە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بە سەرکردایەتی سەرۆک وەزیر محەمەد غازی ئەلجەلیلی.

لە کابینە نوێیەکەدا وەزیرانی دەرەوە و دارایی و کارەبایی و چەندین وەزیری دیکە گۆڕاون، هەروەها شوێن حکومەتێکی کاربەڕێکەر دەگرێتەوە کە لە دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانەوە لە مانگی حەوتەوە کاری کردووە. وەزیری پێشووی دەرەوەی سوریا فەیسەڵ میقدادیش وەکو جێگری سەرۆک دەستنیشان کراوە.

ئەلجەلیلی لە ساڵی 2014-2016 وەزیری ڕاگەیاندنی سوریا بووە. لە ساڵی 2014 ەوە سزای یەکێتی ئەوروپای لەسەرە و یەکێتییەکە دەڵێت ئەلجەلیلی " بەرپرس بووە لە سەرکوتکارییە توندوتیژەکەی ڕژێمەکە دژی هاووڵاتییانی سڤیل."

بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان، لانیکەم 350,000 کەس لە شەڕی ناوخۆی سوریادا کوژراون، کە لە ساڵی 2011 دا هەڵگیرسا دوای ڕاپەڕینەکەی دژ بە دەسەڵاتەکەی ئەسەد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز