سێ تەقینەوەی دوای یەک لە شاری حەسەکە ڕوویان دا

سێ تەقینەوەی دوای یەک ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە شاری حەسەکەی زۆرینە کوردی سوریا ڕوویان دا و هەرسێکیان بە ماتۆرسکیل ئەنجامدراون.

تەقینەوەی یەکەم کاتژمێر 9:45 ی بەیانی بووە لە ناوچەی ساڵحیە لە نزیک کارگەی جلوبەرگی ڕۆژئاڤا. زیانی مادی هەبوو بەڵام هیچ زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.

تەقینەوەی دووەمیش پاش نزیکەی 20 خولەک لە تەقینەوەی یەکەم ڕووی دا و لە دوری 100 مەتر لە شوێنی تەقینەوەکەی یەکەم، ئەویش تەنیا زیانی مادی هەبوو کە بەر ئۆتۆمبیلێک کەوتبوو.

تەقینەوەی سێـیەم لە پاش 10 خولەک لە تەقینەوەی دووەم لە ناوچەی کلاسە ڕووی دا، لەوێش ئەندامێکی هێزە ئاسایشیـیەکانی سەر بە هێزی سۆتۆرۆی کرستیانەکان برینداربوون.

پاش تەقینەوەکان ئاسایشی کوردی شارەکە بڕیاری دا بۆ ماوەی یەک هەفتە هاتوچۆکردن لە ناو شارەکە بە ماتۆرسکیل قەدەغەبکرێت.

زانا عومەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا ڕاپـۆرتی لەم بارەیەوە ناردووە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی زانا عومەر