یه‌کێتی ئه‌وروپا سزا نوێی سه‌پاندووه به‌سه‌ر سوریادا که کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت و بانکی ناوه‌ندی وڵاته‌که ده‌گرێته‌وه. سزا نوێیه‌که‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا دووابه‌دووای کۆبونه‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی تونس بوو که به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی یارمه‌تی سیاسی و مرۆڤایه‌تی بۆ گه‌لی سوریا ئه‌نجام درا، هاوکات فشارێکیش بوو بۆ سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر سڕکردنی سه‌رمایه‌ی ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌ستانی سوریا و بانکی ناوه‌ندی وڵاته‌که‌ش.
له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌ی بروکسڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا، کاترین ئاشتن، گوتی لیستی ناوی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که سزاکه ده‌یانگرێته‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
کاترین ئاشتن به حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت نا‌توانیت ڕێبه‌رایه‌تی گه‌لی خۆت بکه‌یت و له هه‌مان ده‌میشدا بیانکوژیت و بشته‌وێت له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنیته‌وه.
چالاکوانان ده‌ڵێن له 11 مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه نزیکه‌ی 7 هه‌زارو 500 که‌س له سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی سوریادا کوژراون. به‌ڵام نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ژماره‌ی کوژراوه‌کانی به به‌لایه‌نی که‌م 5400 که‌س مه‌زه‌نده کردووه.
یه‌کێتی ئه‌وروپا له پێشتره‌وه چه‌ند سزای سه‌پاندبوو به‌سه‌ر سوریادا، له ناویاندا سڕکردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی سوریا‌و سامانی زیاتر له 100 که‌س به سه‌رۆک به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دیشه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاش ولیه‌م هاگ به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند سزاکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاریگه‌ری هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی لیسا برایه‌نت په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا بن که ماوه‌که‌ی 2:37 خوله‌که.