فەرمانڕەوا نوێیەکانی سوریا وەزیری دەرەوە بۆ وڵاتەکە دەستنیشان دەکەن

ئەحمەد ئەلشەرع

دەزگای هەواڵی فەڕمی سانای سوریا بڵاویکردەوە فەرمانڕەوا نوێیەکانی سوریا وەزیرێکی دەرەوەیان دەستنیشان کردووە، ئەمە لە کاتێکدا کە هەوڵ دەدەن پەیوەندی نێودەوڵەتی دروست بکەن دوای دوو هەفتە لە ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد.

دەزگاکە وتی سەرکردایەتی گشتی فەرمانڕەوا ئەسەد حەسەن ئەلشیبانی وەکو وەزیری دەرەوە دەستنیشان کردووە. سەرچاوەیەک لە بەڕێوبەرایەتییە نوێیەکەوە بە ڕۆیتەرزی وت کە ئەم هەنگاوە " وەکو وەڵامێکە بۆ خواستی گەلی سوریا بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی نێودەوڵەتی کە ئاشتی و سەقامگیری بۆ وڵاتەکە بهێنێت."

هیچ وردەکارییەک سەبارەت بە شیبانی نەخراوەتەڕوو.

فەرمانڕەوای نافەڕمی سوریا ئەحمەد ئەلشەرع چالاکانە لە دوای ئەوەی دەسەڵاتی گرتە دەست لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ شاندە بیانییەکاندا، میوانداری نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا و دیبلۆماتکارانی باڵای ئەمەریکاشی کردووە.

شەرع ئارەزوویەکی دەربڕیوە بۆ گفتوگۆی دیبلۆماتی لەگەڵ شاندە نێودەوڵەتییەکاندا، دەڵێت سەنگی سەرەکی لەسەر ئاوەدانکردنەوە و بە دەستهێنانی گەشەی ئابووری دەبێت. وتوویەتی کە نایەوێت بچێتە هیچ شەڕێکی نوێوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز