ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه له ده‌وروبه‌ری کاژمێر 6 ی ئێواره بۆمبێـک له نزیک ڕێستورانتێـک له جادی میامی له ناوچه‌ی وه‌ستای شاری قامیشلو ته‌قیه‌وه و له ئاکامدا 3 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا و 12 که‌سی دیکه برینداربوون.
ژیان ڕه‌مۆ ئه‌ندامی ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردسـتان له‌م باره‌یه‌وه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوت که ته‌قینه‌وه‌که به باسکیلێـکی ئه‌لیکتریکی ئه‌نجامدرابوو.
هه‌رچه‌نده داعش له‌سه‌ر ئنته‌رنێت به‌رپـرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌که ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ژیان ڕه‌مۆ ئه‌و ئیدیعایه‌ی ڕه‌تکرده‌وه و گوتی به‌پـێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستیانکه‌وتووه له لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها له دوای لێکۆڵێنه‌وه‌کانیان بۆیان ئاشکرابووه که گروپی ناسراو به دیفاع ئه‌لوه‌ته‌نی سه‌ر به ڕژێمی سوریا ده‌سـتیان له ته‌قینه‌وه‌که‌دا هه‌بووه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی لێبووه دانیشتوانه‌که‌ی کرستیانن و ئه‌مه‌ش چوارهه‌مین ته‌قینه‌وه‌یه له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا له‌و ناوچه‌یه ڕووبدات. ژماره‌یه‌ک له پارته کرستیانه‌کان ده‌ڵێن ئه‌م هێرشه و ئه‌وانی دیکه ئامانجیان کرستیانه‌کانی شاره‌که‌یه.
Your browser doesn’t support HTML5