فه‌رمانده‌کانی کوردی سوریا هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێشی دوو تاکتیکی داعش وه‌ک خۆته‌قاندنه‌وه و هێرشه‌کان به‌شێوه‌ی کۆماندۆ بگرن که داعش هه‌ولی داوه کاتێک ناوچه‌یه‌ک له ده‌ست ده‌دات و یان پیش ئه‌وه‌ی هێرشی بکرێته سه‌ر بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی به‌رگری له عیراق و سوریا دا به کاریان بهێنێت.
داعش جاری وایه له راگوێزتن و جێگۆڕکه کردن به چه‌کدارانی که‌ڵکی وه‌رگرتوه و له لایه‌کی سنووری سوریا -عیراق ڕا بۆ لایه‌کی دیکه‌ی سنووری بردووه و ده‌ستی به هیرشان کردوه.
ئه‌وه ساڵێک له مه‌وپێش رووی دا که به شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو کاتێک حکومه‌ته‌کانی واشنگتن، به‌غدا و دمشقی خسته سه‌رسوورمان که شاری ڕمادی گرته‌وه، و له هه‌مان کات دا داعش 95 کیلومتر دوورتر ده‌ستی به گرتنی شاری پالمیرا کرد که شوێنه‌کانی میراتی کولتوری سه‌رده‌می ڕۆمه‌کانی لێ بوو.
فه‌رمانده‌رانی کورد له هێزه‌کانی دیموکراتی سوریا، که یه پ گ وه‌ک هاوبه‌ندێکی سه‌ره‌کی دژی داعشه ده‌یانه‌وێت هێرشه‌کانی داعش که‌م بکه‌نه‌وه کاتێک هێرش بو سه‌ر ڕه‌قه ده‌به‌ن. وه‌ک عاموود ئه‌ل مووسا چالاکێکی توری دژی داحش ده‌لێت، " یه په گه له کرداره‌کانی له‌شکری خۆی له باکووری ره‌قه زۆر به پاریزهوه هه‌نگاو ده‌نێت به تایبه‌ت دوای چه‌ندین هیێرشی بۆ سه‌ر ئاسایش و به‌شی له‌شکری که له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجام دران."
ئه‌ل مووسا ده‌ڵێت یه په که زیاتر له 10 خاڵی پشکنینی له به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی شهر دامه‌زراندووه بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌کشه به خۆتهقینهران بکه‌ن. ستراتژی داعش زۆر که‌م له سه‌ر به‌رگری کردنه، ئه‌وان تیشک ده‌خه‌نه سه‌ر هیرش کردنی له نه‌کاو و چوونه پیشه‌وه‌یه. ئه‌وه‌ش یه په گه زۆر سه‌باره‌ت به هێڵه‌کانی پیشه‌وه‌یان نیگه‌ران ده‌کات و بۆیه به سه‌ر ههرکرداریکی له‌شکری دا دێنه‌وه به تایبه‌ت له ئه‌و ناوچانه‌ی که زۆرینه‌ی کورد نه‌بن.
وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه مارک تونر له ده‌مێکدا ئه‌م حه‌وتووه بۆ په‌یامنێران دهدو ا گوتی داعش هێشتا نه‌یاریکی زۆر مه‌ترسیداره.
Jamie Dettmer له گازان ته‌په‌ی، تورکیا ڕا ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ناردووه.