بەرپـرسێکی هەسەدە: کۆشکی سپی بە بڕیاری کشانەوەکەی قوربانیـیەکانمانی ژێر پێ نا

بەرپـرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت کۆشکی سپی بەو بڕیاری کشانەوەیەی کە شەوی یەکشەممە ڕایگەیاند، هەموو ئەو 11 هەزار شەڕڤانەی لە شەڕی دژی داعش گیانیان لەدەست دا و ئەو 24 هەزار شەڕڤانەی برینداربوون و ئەو 5 ساڵ هاوکاریـیەی نێوان هێزە کوردیـیەکان و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی خستە ژێر پـێوە.

مستەفا بالی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتیشی ئەگەربێت و تورکیا هێرشبکاتە سەر ناوچەکانیان ئەوا هەموو هێزەکانیان بۆ بەرگریکردن بەرەو سنوورەکان دەچن و ئەو 12 هەزار چەکدارە بەدیلگیراوەی داعش و 70 هەزار کەس لە خێزانی داعشەکان کە لە کەمپەکاندان، ئەوا کۆنترۆڵیان بەسەریاندا نامێنێت.

گوتیشی ئەوان لای خۆیانەوە هەموو هەوڵێکیان دا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێک لەسەر ناوچەی ئارام، بەڵام هێزەکانی ئەمەریکا لە خاڵەکانی چاودێری سەرسنوور لە سەری کانی و گردە سپی کشاونەتەوە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی زانا عومەر