هەزاران کەس لە ناوچەی شەهبای باکوری ڕۆژئاوای سوریا و خەڵکی ئاوارەی عەفرین بەشداریـیان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی 3 کەسی سیڤیل کرد کە لە ئەنجامی تۆپـبارانی لەشکری تورکیا بۆ سەر تەل ڕفعەت گیانیان لەدەست دا.
بەپـێی زانیاریـیەکان تۆپـبارانەکەی تورکیا لە بنکەیەکی لەشکری لە شارۆچکەی ئیعزازی ژێر دەستی تورکیا لە باکوری سوریا کراوەتە سەر تەل ڕفعەت و 3 گولـلە تۆپ کەوتوونەتە ناو جەرگەی شارۆچکەکەوە.
جگە لەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە کە ژنێک و 2 منداڵ بوون، 13 کەسی دیکە برینداربوون و زیانی ماددی بەر ماڵ و حاڵی خەڵکی کەوتووە.
ڕوانگەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ هەواڵی تۆپـباران و قوربانیانی خەڵکی سیڤیلی پشتڕاستکردەوە. هەروەها ڕەتیکردەوە هیچ شەڕڤانێکی هێزە کوردیـیەکان گیانیان لەدەست دابێت وەک میدیاکانی حکومەتی تورکیا ڕایدەگەیەنن.
نەورۆز ڕەشۆ ڕاپـۆرتی دەنگی لەم بارەیەوە نارودووە لەگەڵ کۆمەڵێک وێنەی مەراسیمەکە.
Your browser doesn’t support HTML5