گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا تۆپبارانی عەین عیسا دەکەن

Your browser doesn’t support HTML5

گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا دەستیانکردووە بە تۆپـبارانێکی قورسی ناوچەکانی دەوروبەری شارۆچکەی عەین عیسا و بەپـێی دوایـین هەواڵ تۆپبارانەکە ناوجەرگەی شارۆچکەکەشی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی برینداربوون و گیان لەدەستانی خەڵکی سیڤیل.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕاگەیاندنێکدا کە ئەمشەوی هەینی بڵاویانکردەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن منداڵێک گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەک کەسی سیڤیل برینداربوون.

دەشڵێن ئەو گروپە چەکدارانە بە پاڵپشتی لەشکری تورکیا هەوڵیان دابوو بە ئاڕاستەی شارۆچکەکە پـێشڕەوی بکەن، بەڵام هێزەکانیان ڕووبەڕوویان بوونەتەوە لە ئاکامدا 19 چەکداری گروپەکانی سەر بە تورکیا کوژراون.

بەپـێی پەیامنێرانمان لە ناوچەکە، هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شەڕوپـێکدادان بەردەوامن.