غه‌ریب حه‌سۆ:داوای ڕاگرتنی شه‌ڕ و پاراستنی ئاسمانی ناوچه‌كه‌مان له‌هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیا كردووه‌

غه‌ریب حه‌سۆ

له‌م وتووێژه‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، غه‌ریب حه‌سۆ هاوسه‌رۆكی ته‌ڤده‌م باس له‌ نوێترین گۆڕانكارییه‌كانی شه‌ڕ و دۆخی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌كۆبونه‌وه‌داین داوای ڕاگرتنی شه‌ڕ و پاراستنی ئاسمانی ناوچه‌كه‌مان له‌هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیا كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێكی كردارییان نه‌بووه‌، به‌وته‌ی هاوسه‌رۆكی ته‌ڤده‌م سوپای توركیا "كۆمه‌ڵكوژی" له‌ناوچه‌ كوردییه‌كان له‌كاتی هێرشه‌كانیاندا ئه‌نجامداوه‌.

"كۆمه‌ڵكوژی له‌ناوچه‌ كوردییه‌كان ڕویداوه‌"

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا حه‌سۆ وتی"دۆخی سوریا چۆته‌ قۆناغێكی نوێ ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی له‌شكری توركیا هێرشی كرده‌ سه‌ر "ڕۆژئاوا" و ئیراده‌ی میلله‌تی كورد، ئه‌وه‌ چه‌ند ڕۆژه‌ سوپای توركیا هێرشی كردووه‌ ته‌واوی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی سه‌رنجیان خستۆته‌ سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی باكوری ڕۆژه‌هه‌ڵاتی سوریا به‌تایبه‌تی "به‌رخۆدانی" قه‌سه‌ده‌، سوپای توركیا به‌شێوه‌یه‌كی "وه‌حشیانه‌" هه‌موو ته‌كنیكێكیان به‌كارهێناوه‌ بۆ شكاندنی ئیراده‌ی كورد و هه‌رێمی ڕۆژئاوا، ده‌یانه‌وێت داعش نوێ بكه‌نه‌وه‌."

به‌وته‌ی هاوسه‌رۆكی ته‌ڤده‌م كۆمه‌ڵكوژی له‌ناوچه‌ كوردییه‌كان ڕویداوه‌، له‌و ڕوه‌وه‌ ده‌ڵێت" گه‌لێك كۆمه‌ڵكوژی ڕویداوه‌، كۆمه‌ڵكوژی له‌ قامیشلۆ- سه‌ر ڕێكانی و نزیك كۆبانێ و گرێ سپی و هه‌موو شار و شوێنه‌كانی سه‌ر سنور كۆمه‌ڵكوژییان تێدا ڕویداوه‌ و كه‌وتونه‌ته‌ به‌ر تۆپباران و بۆمبارانی "له‌شكری توركیا" به‌تایبه‌ت قامیشلۆ ڕۆژانه‌ بۆمباران ده‌كرێت، وه‌ له‌ڕێگای "خه‌ڵكی چه‌ته‌وه‌" ده‌ستیان كردووه‌ به‌ چالاكی " تیرۆری" ته‌قینه‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌ كۆمه‌ڵ ده‌كوژن، هه‌رده‌رفه‌تێكیان ده‌ست بكه‌وێت ده‌خوازن كه‌ كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی تێدا بكه‌ن، سیاسه‌تی كوشتن و قڕكردن و ده‌ركردنی كورد له‌وناوچانه‌ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی سڤیل و منداڵ بكوژن بۆمبارانی ناوچه‌ مه‌ده‌نیه‌كان بكه‌ن، ئه‌وه‌ حه‌وت ساڵه‌ توركیا له‌ سوریا شه‌ڕ دژی كورد ده‌كات هه‌زاران چه‌كدارییان هێناوه‌ كه‌ "چه‌ته‌" ن و ده‌یانه‌وێت به‌وانه‌ هێرش بكه‌ن، به‌داخه‌وه‌ كۆمه‌ڵكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێده‌نگه‌ له‌ ئاست ئه‌و هێرشه‌ی توركیا، ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات داعش پێی نه‌كرا ، توركیا نه‌بوایه‌ داعش نه‌یده‌توانی خۆی ڕێكبخاته‌وه‌ و كۆمه‌ڵكوژی بكات توركیا هاوكاری داعش ده‌كات و ده‌ستی ده‌گرێته‌وه‌ جارێكی تر به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بێده‌نگه‌."

"ڕۆژانه‌ به‌رده‌وام له‌كۆبونه‌وه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان "

له‌درێژه‌ی وتووێژه‌كه‌ی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، غه‌ریب حه‌سۆ ئه‌وه‌شی ڕایگه‌یاند" ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌ په‌یوه‌ندی كردن و كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمان به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ له‌سه‌ر حسابی ئیراده‌ و خوێنی كورده‌ ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وامین له‌ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانان به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌كردار ئه‌و وڵاتانه‌ هیچ ناكه‌ن دژی هێرشی توركیا."

هاوسه‌رۆكی ته‌ڤده‌م زیاتر ڕونیكرده‌وه‌" ڕۆژانه‌ كۆبونه‌وه‌ و دانوستاندنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانان هه‌یه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ توركیا بڕیارێكی هه‌یه‌ و دەڵێت دەبێت ئەو ئوپەراسیۆنە تەواو بکەم بۆ ئەمەش بڕیاری ھاوبەشی وەرگرتووە لەگەڵ ترامپ لەگەڵ ھه‌ندێك وڵاتی تردا کاتێک بڕیاری ھاوبەشیشی وەرگرتبێت تورکیا کەس ناناسێ ئەردۆغان گوێ لەکەس ناگری لەسەر ئەنجامدانی كاری خۆیەتی دەڵێت ئەبێت ئەو ئوپەراسیۆنە تەواو بکەم بۆ ئەمەش کەس ناناسم بەوانەشی کە ڕێکەوتنیان لەگەل ئەردۆغان ئیمزا کردوە بێدەنگن تەنھا ئەڵێن ئێمە بەگومانین لە کوشتنی هاوڵاتیانی سڤیل ئێ ئەوەتا سڤیل دەکوژرێن کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدات تۆپ و ھاوەن ھەڕەمەکی ئەگرێتە خەڵک کۆمەڵکوژی گەورە ئەنجامدەدات کوان ئەوانەی کە ئەڵێن دۆخی سڤیل بۆ ئێمە گرنگەو نیگەرانن؟! نەتەوەیەکگرتوەکان بێت ئەمریکابێت یەکێتی ئەوروپا بێت کۆمکاری عەرەبی بێت."

ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و نوێنه‌رانی وڵاتانی هاوپه‌یمان، غه‌ریب حه‌سۆ وتی" بۆئەوەیە ئەم شەڕە ڕاگرن نەک بەتەنھا ڕاگرتن به‌ڵكو ھێرشی فرۆکەکان ڕاگرن و ئاسمانی ناوچەکە بپارێزن بۆ زانینتان "چەتەکان" لەژێر ھێرشی فرۆکەکانی ھاوپەیماناندا دێن لەژێر ھێرشی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیای داگیرکەردا چەتەکان ھاتونەتە ناو چەند گوندێک چۆن ھاتون ؟ نەك بەشەڕ ھاتون بەڵکو بەھاوکاری تورکیاو ئەمریکا ھاتون ئەگینا چۆن ھاتون با ھەرکەسێک لێپێچنەوە لە ویژدانی خۆی بکات"

" قوربانیه‌كان "

غه‌ریب حه‌سۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: زۆر خەڵکی سڤیل بونەتە قوربانی و کوژراون لەناو شارەکان کۆمەڵکوژی کراوە خەڵکی ئەمڕۆ نەھاتونەتە دەرەوە ھەتا ئێستا زیاتر لە 60 بۆ 70 مەدەنی بونەتە قوربانی ئێ کێ بەرپرسیارە لەسەر ئەم دۆخە؟ کێ مەدەنی ئاوارە دەکات؟ ، ئەوانەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە بەڵێنی ئۆپەراسیۆنەکەیان بەتورکیا داوە ئەوان بەرپرسیارن ئێستا کەسیان خۆیان بەخاوەنی خەڵکی سڤیل نازانن دۆخەکە زۆر ئاڵۆزە زۆر ناڕەحەتە دەوڵەتی تورک بەناوی ناتۆ ھێرش دەکات."

Your browser doesn’t support HTML5

ده‌قی وتووێژه‌كه‌ی ژیار محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ غه‌ریب حه‌سۆ Oct 13-2019