هێزەکانی سوریای دیموکرات: لەماوەی شەڕ و پێکدادانەکان لەگەڵ چەکدارانی داعشدا 121 کەس گیانیان لەدەستداوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند لە ماوەی شەڕ و پێکدادانەکانیاندا لەگەڵ چەکدارانی ڕێکخراوی داعش، 40 کەس لە هێزەکانیان و 77 پاسەوانی بەندینخانەکە و چوار هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.

لە 20 ی مانگی یەکدا چەکدارانی ڕێکخراوی داعش هێرشیان کردەسەر بەندینخانەیەک لە حەسەکە و هەوڵیاندا بەندکراوەکانی داعش ڕزگاربکەن.

بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا هێزەکانی سوریای دیموکرات سەرجەم ناوچەکانیان لە چەکدارانی داعش پاککردەوە و بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵی بەندینخانەی ئەل سینایان لە شاری حەسەکەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کردەوە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات وتیشی ئەو چەکدارانەی داعشیش کە ماونەتەوە خۆیان داوە بەدەستەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز