ماوه‌یه‌که وڵاتانی ڕۆژئاوا و کۆمه‌ڵه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی سوریا ئێران به‌وه گوناهبار ده‌که‌ن که یارمه‌تی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی سوریا ده‌دات له سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی سوریا .
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی که ئایا کومهککردنی ڕژێمی سوریا له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه چه‌ند کاریگه‌ری هه‌یه بۆ سه‌ر پاراستنی رژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د.
ته‌ها حه‌سه‌نیانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی میدیای که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له که‌نه‌دا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی کۆماری ئیسلامی و ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د یا ڕژێمی به‌عسی سوریا له واقیعدا په‌یمانێکی ستراتیژیکییان هه‌یه واته دۆستێکی گرنگی کۆماری ئیسلامی له درێژه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا سوریا بووه. کاتێک که سوریا دووچاری ئاڵوگۆڕ بێت یا دووچاری ڕوخان بێت به هۆی ئه‌و خۆپیشاندان و ناره‌زاییه‌ی که له درێژه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردووه‌وه ئه‌و وڵاته‌ی گرتۆته‌وه، بێگومان کۆماری ئیسلامی یه‌کێک له هاوپه‌یمانه هه‌ره گرنگه‌کانی خۆی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ده‌ست ده‌دات.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پرسیاری ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی چۆن مامه‌له له گه‌ڵ ئه‌و یارمه‌تییه‌ی ئێران بۆ سوریا بکات ته‌ها حه‌سه‌نییانی گوتی من پێموایه هه‌نگاوی گرنگ ئه‌وه‌یه که سوریا بکه‌وێته ژێر گه‌مارۆیه‌کی جدییه‌وه له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه که به‌تایبه‌تیش هاتووچۆی فڕۆکه بگرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران به ڕێگای هه‌واییه‌وه یارمه‌تی سوریا نه‌دات
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:58 خوله‌كه.