تایوان دەڵێت 13 فڕۆکەی جەنگی چین هێڵی ناوەندی تەنگەی تایوانییان بەزاندووە

وەزارەتی بەرگری تایوان دەڵێت ڕۆژی شەممە 13 فڕۆکەی هێزی ئاسمانی چین هێڵی ناوەندی تەنگەی تایوانییان بەزاندووە، لەکاتێکدا چین بەردەوامە لە چالاکییە سەربازییەکانی لەنزیک تایوان.

چین تایوان بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردووشدا فشارە سەربازییەکانی بۆ سەر تایوان زیادکردووە، ئەوەش لەڕێی ئەنجامدانی مەشقی سەربازیی دەریایی و ئاسمانی بێپێشینە لە دەوروبەری تایواندا.

تایوان دەسەڵاتی چین بەسەر دوورگەکەدا ڕەت دەکاتەوە، پەکین پێشنیاری ئەوەی کردووە ئەگەر دەسەڵاتی تایوان بگرێتە دەست ئەوا هێزی سەربازیی ڕەوانەی دوورگەکە ناکات، کە پێشتر ئاماژەی بەوەدابوو ئەگەر لەڕێی بەکارهێنانی هێزیشەوە بێت دوورگەکە لەگەڵ چیندا یەک دەخاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز