لە دەیەمین ساڵوەگەری پێک هاتنی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ کوردپا، بەرپرسی ناوەندی ئاماری ئەو رێکخراوە، ئەوین مستەفا زادە لە ئەم وتووێژەدا دەڵێت کوردپا دەلاقەیەکی نوێ بۆ مەسەلەی پێ شێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بووە.
ئەو ئاماژە دەکات لە پێش دەستپێکردنی کاری کوردپا هەوڵ درابوو کە بە تایبەتی ئاستەنگەکان لە سەر رێگای خۆی لابەرێت و ئەوەش لە دەمێکدا کە دەست راگەیشتن بە ئاماری پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان هەم هەوڵێکی نوێ و هەم هەر دەم کارێکی دژوار بووە.
مستەفا زادە جەخت دەکات کە ڕێکخراوی کوردپا بەردەوام هەوڵی داوە لە گەڵ سەرچاوەکانی کۆکردنەوەی زانیاری و دابینکردنی ئامار لە نێوخۆی وڵات دا لە پەیوەندی دابێت و بۆی کارێکی گرنگ بووە کە پێش بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان پشتراستی درووست بوونی بابەتەکان و بە تایبەت ئامار بکرێت و هەر بۆیەشە توانیوەتی ئاماری دە ساڵەی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران دا کۆبکاتەوە و بڵاوی بکاتەوە.
Your browser doesn’t support HTML5