سی ساڵ بەسەر کیمیایی بارانکردنی شاری هەڵەبجەی باشووری کوردستان تێپەڕی. کاژێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی 16ی ئاداری 1988 هەڵەبجە کیمیابارانکرا، 5 هەزار کەس گیانیان لە دەستدا و 10 هەزار کەسیش برینداربوون.
زۆرێک لە کورد دەڵێن هیچ کام له هێرشه‌کانی له‌شکری عێراق دژی خه‌لکی بێتاوانی هه‌له‌بجه که‌متر نییه له جینۆسایدی ئه‌رمینیاییه‌کان و جوله‌که‌کانیش، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌توانراوه هاوشێوەی هه‌وڵه‌کانی جوله‌که‌کان بتوانن ئه‌م نه‌هامه‌تیه وه‌کو هۆلۆکۆست به زیندوویی له ویژدانی مرۆڤایه‌تیدا بمیینێت و کارێکی وه‌ها بکرێت به‌رده‌وام کارەسات و کۆمەڵکوژییەکانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و کاره‌ساته‌کانی تریش له هزری مرۆڤی کورد و جیهاندا بمێننه‌وه به شێوه‌یه‌ک که مێژویه‌کی پڕ له سه‌ره‌وه‌ری و هەڵسانەوە بێت بۆی نه‌ک مێژوویه‌ک تەنها هه‌ناسه‌ی سارد و حه‌سره‌ت له‌گه‌ڵ خۆیدا بێنێت.
پاش 30 سال له‌کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە و 27 سال له فه‌رمانره‌وایی کورد، هێشتاش دانیشتوانی ئەم شارەی هەرێمی کوردستان نیگەرانن لەوەی بەشێکی زۆری پێداویستییە هەنوکەییەکانی شارەکەیان بەجێنەگەیەندراوە ..
یادی 30 ساله‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه کرایه‌وه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حکومه‌تی عێراق و دیپڵۆماته‌کانی ولاتانی بیانی که هه‌موویان ئه‌و تاوانه دژی سڤیله‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌یان شهرمزارکرد . به‌ڵام هه‌مان بێ ده‌نگی سالی 1988 هه‌یه که خه‌لکی سڤیل له عه‌فرین له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌کانی تورکیا کومهلکوژ ده‌کرێن .
به‌رێزان به‌رنامه‌ی تیرێژ میواندای به‌رێز ئاری هه‌رسین .. سه‌روکی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینوساید و زیندانیه سیاسیه‌کان ده‌کات.
Your browser doesn’t support HTML5