ماکرۆن و سەرۆک ترامپ ڕێکدەکەون لەسەر پێویستی ئەوەی ڕوسیا توندترین فشار بخاتە سەر دیمەشق

کۆشکی ئیلیزییە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕێکەوتوون لەسەر کارکردن پێکەوە بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەستەکەی سوریا و داوایان لە سوریا کرد دەسەڵاتەکانی بەسەر دیمەشقدا بەکاربهێنێت.

لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا سەرۆک ترامپ و ماکرۆن باسیان لە ڕەوشەکەی سوریا کردووە و هەروەها باسیان لە پێویستی و گرنگی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کردووە بۆ وەستاندنی شەڕ لە سوریادا و کۆتایی هێنان بە شەڕ و ڕێگەدان بە یارمەتییە مرۆییەکان تاوەکو بگەنە غوتەی ڕۆژهەڵات و بریندارەکان بهێننە دەرەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت دوو سەرۆکەکە ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی ڕوسیا پێویستە بە هەموو شێوەیەک توندترین فشار بخاتە سەر ڕژێمی سوریا تاوەکو پابەند بێت بە ئاگربەستەکەوە.

هەروەها ماکرۆن دووبارە جەختی لەوە کردەوە کە فەڕەنسا بە توندی وەڵامی سوریا دەداتەوە ئەگەر هاتوو بسەلمێنرێت ڕژێمی سوریا چەکی کیمیاییان بەکارهێناوە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی سوریا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز