دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا شەوی سێشەممە لە یەکەم وتاری ساڵانەی خۆی وەک سەرۆک گوتی ئەمەریکا لەگەڵ هاوپەیمانان نزیکەی 100% ی ئەو ناوچانەیان ڕزگارکردووە کە داعش لە عێراق و سوریا و ناوچەکانی دیکە دەستی بەسەریانداگرتبوو. بەڵام گوتیشی هێشتا کاری دیکە ماون.
دکتۆر بیلال وەهاب توێژەر لە پەیمانگای واشنتن بۆ سیاسەتەکانی ڕۆژهەڵاتی نزیک لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەخیل شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت سەرۆکی ئەمەریکا مەبەستی لەوەیە لەوانەیە داعش وەکو گروپێکی تێرۆرستی خاک و خەڵکی لەبەردەستدا نەماوە، بەڵام هێشتا وەکو بزوتنەوەیەکی تێرۆرستی هێشتا لە توانایدایە تەقینەوە ئەنجام بدات و کێشە بۆ وڵاتەکان و سنوورەکان دروستبکات، بۆیە وەکو بزوتنەوەیەکی تێرۆرستی لەناونەچووە.
پاشان بیلال دەڵێت هەرچەندە دانۆڵد ترامپ باسی وردەکاری چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی داعشی نەکرد، بەڵام پـرنسیپی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکای باسکرد، کە لە ڕێگەی پـیشاندانی هێز دوژمنەکانی دەترسێنێت.
Your browser doesn’t support HTML5