لێدوانەکانی سەرۆک تڕامپ و خۆپێشاندانەکان لە ئەمەریکا

سەرۆک تڕامپ لە لێدوانەکەی دووشەمە دا گوتی کە هەندێک لە ئەیالەتەکان هەنگاوی پێویستیان بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ ئاژاوە و ئاشوب هەڵنەهێناونەوە

چەند رۆژ دوای خۆپێشاندانەکانی سەرانسەری لە ئەمەریکادا، سەرۆک تڕامپ رۆژی دووشەمە لە لیدوانێک دا سەبارەت بە ئەو نائارامییەی هەندێک لە گرووپەکانی نێو خۆپێشاندانەکان وەڕێیان خستووە گوتی، پێشنیاری جیدی بە هەر حکومەتێکی ئەیالەتەکان کردووە کە بە ڕادەی پێویست پاسەوانی نیشتمانی بنێرنە سەر شەقامەکان و یاسای وڵات بچەسپێنن.

میوانەکانی پرۆگرامی ئەم حەوتوویەی "ڕوانگە" :

هێرش پاڵانی، چالاکی سیاسی لە کانادا

ئەفشین کەرەمیان، خوێندکاری پێشووی زانستەکانی سیاسی، لە ئەمەریکا

کەرەمیان دەڵێت خۆپێشاندەران دوو بەشن: یەکەم، ئەوانەی کە بە شێوەیەکی هێمنانە ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە کردەوەی ئەو پولیسە دەردەببڕن کە بەرامبەر بە پیاوە ڕەش پێستەکە نیشانی دا.

ئەفشین کەرەمیان، خوێندکاری پێشووی زانستەکانی سیاسی

دووهەم، ئەو کەسانەن کە مەبەستیان تاڵان کردنە؛ دەرفەتێکیان بۆ ڕەخساوە کە دەیانەوێت لە دۆخەکە کەڵکی خراپ وەربگرن.

پاڵانی سەبارەت بە هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی لەشکری لە لایەن تڕامپەوە، پێێ وایە زۆر سەخت دەبێت تڕامپ بتوانی کاری لە ئەو بابەتە بکات.

هێرش پاڵانی، چالاکی سیاسی

هەروەها دەلێت بە لە بەرچاوگرتنی ئەو مێژووە، پێکهاتی سیاسی، یاسایی و کۆمەڵایەتیەی کە لە ئەمەریکادا هەیە، ترامپ ناتوانێت پەنا بۆ ئەو کارە بەرێت؛ ئەگەر کاری وابکات زۆرتر بە زیانی ئەمەرێکا و تەنانەت خۆشی تەواو دەبێت.

Your browser doesn’t support HTML5

پڕۆگرامی حەوتوانەی ڕوانگە