لەسەر هێرشەکەی سەر کڵێساکەی ئیستەنبوڵ، تورکیا کەسێکی پەیوەست بە داعشەوە دەستگیر دەکات

ڤیشکان سۆلتاماتۆڤ

دەزگای هەواڵگری تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند بەرپرسانی تورکیا ئەندامێکی ڕێکخراوی داعشییان دەستگیر کردووە کە باوەڕوایە بەشداربووبێت لە دانانی پلانەکان بۆ هێرشکردنە سەر کڵێسای سانتا ماریای ئیتاڵیایی لە ئیستەنبوڵ پێشتر لەم ساڵدا.

دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی تورکیا ( میت ) وتی گومانلێکراوەکە کە ناوی ڤیشکان سۆلتاماتۆڤە، باوەڕوایە کەسی سەرەکی بووبێت لە پشت هێرشەکەی 24 ی مانگی یەکی ساڵی 2024 دا. لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لە ئیستەنبوڵ لەلایەن میت و پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

میت وتی سۆڵتاماتۆڤ باوەڕوایە ئەو چەکانەی دابین بکرێت کە لە هێرشەکەدا بەکارهێندراون.

لە ماوەی هێرشەکەدا بۆ سەر کڵێسای سانتا ماریای ئیتاڵیایی لە ئیستەنبوڵ لە مانگی یەکی ئەم ساڵدا، هاووڵاتییەکی تورکیایی لەلایەن دوو چەکداری ڕێکخراوی داعشەوە کوژرا.

هێرشەکەی سەر کڵێساکە لەلایەن چەکدارانی ڕێکخراوی داعشی خۆراسانەوە داڕێژرابوو کە لە ئەفغانستاندا چالاکە. تاوەکو مانگی چوار تورکیا 48 کەسی لەسەر ئەو هێرشە دەستگیر کردبوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز