دەنگۆی دروستبوونی بەرەیەکی جیاواز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دژی ئەو بەرەیەی کە تورکیا و ئێران و چەند گروپێکی ئیسلامی توندڕەو لەکۆمەڵێک ستراتیژی هاوبەشدا کۆدەکاتەوە بۆتە جێی مشتومڕ و تێڕامانی زیاتر لەئایندەی پەیوەندییەکانی تورکیاو تاکتیکە گوماناوییەکانی لەناوچەکەدا. بڕیارەكەی توركیا بە كڕینی كۆسیستەمی موشەكی ئێس-400 لە ڕوسیا و پەشیمانبوونەوەی ئەمریکا بە فرۆشتنی فڕۆكەی ئێف-35 بە تورکیا و توڕەبوونی واشنتن لە پەیوەندیی و لێدوانەکانی تورکیا بەرامبەر ئەمریکا و پشتیوانیەکانی لە ئێران و روسیا، تا ئەو ڕادەی هەڕەشەی سزادانی ئەنقەرە دەکات. لە هاوینی ڕابردوو بە هۆی ئەو زیادکردنی گومرگییەوە بۆ سەر تورکیا، واشنتۆن زیانی زۆری بە توركیا گەیاند، هەڕەشەی ئەوەشی لێكردن كە ئەگەر هێڕش بكەنە سەر كوردەكان سزای دیكەیان بەسەردا دەسەپێنێت. كوردەكانی سوریاش چارەسەری دبلوماسیان لەگەڵ ئەنقەرە قبوڵە ئەگەر ناوچەی عەفرین چۆڵ بكەن، بە پێچەوانەوە ئەوان ڕازی نابن و دەڵێن جەنگ لەگەڵ توركیا بەردەوام دەبێت.
ئایا تورکیا لەریی ئەم ستراتیژە نوێیەوە هەنگاوەکانی پتر نزیکدەبنەوە لە گۆشگیرییەکی سیاسی و ئابوری یان دەرگایەکی دیکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە بەبێ هاوپەیمانی خۆرئاواو ناتۆ؟ پشتیوانی تورکیا بۆ هێزە توندڕەوە ئیسلامییەکانی ناو سوریا کە ناوی خۆیان ناوە ئۆپۆزسیۆنی سوریا تورکیا دەخاتە ناو چاڵێکی گەورەوە یان هەنگاوێکی سیاسی و سەربازی گەورەتر دەنێت لە سوریادا؟
ئاسۆ جەبار سەبارەت بەو پرسە وتوێژی لەگەڵ شارەزا لەبواری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نیاز حەمیددا سازکردووە..
نیاز حەمید دەڵێت "تورکیا فۆبیای کوردی هەیە ە کورد بە دوژمنی سەرەکی خۆی دەزانێت."
هەروەها دەشڵێت "تورکیا و ئێران دەیانەوێت ببنبە رێبەری ئیسلامی سیاسی و هەردوکیان بوونەتە ئاستەنگ لەبەردەم بەرژەوەندییەکانی ئەمریکادا."
هاوکات سەبارەت بە ئەردۆغان دەڵێت " لێدوانەکانی ئەردۆغان لەم چەند ساڵەی دواییدا هەمووی لێدوانی رق و بڵاوکردنەوەی تیرۆر بوون لە هەموو جیهاندا." و "ئەردۆغان بە ئاشکرا هەڕەشەی لەئەوروپا دەکرد وتی ئیتر بە دڵنیاییەوە ناتوانن بە شەقامەکانی خۆتاندا بێ ترس پیاسەبکەن."
Your browser doesn’t support HTML5